ئیبراهیم ڕەزایی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس ڕایگەیاند: ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس دیداریان کرد و هەروەها ڕایگەیاند کە سەردار حاجی زادە ڕاپۆرتێکی لە هەوڵ و بەرنامە و ڕوناگەکانی هێزی هەوافەزای سپا پێشکەش کرد و دوایین دۆخی ناوچەکەی لە بواری ئەمنیەتی و سەربازی و هەڵوێستەکانی دوژمن شی کردەوە و هەروەها ڕاپۆرتێکی لەسەر تواناییە بەرگرییەکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە بواری مووشەکی و درۆنی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتیشی: سەردار حاجی زادە ئۆپراسیۆنەکانی بەڵێنی سادقی 1 و 2 ی شی کردەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ئۆپراسیۆنانە گەورەترین ئۆپراسیۆنی مووشەکی جیهان بوو .
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتیشی: سەردار حاجی زادە ئاماژەی دایە سەر هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دوژمن و وتوویە کە ئەو هەڕەشانە کە لە دژی ئێران دێتە ئاراوە، بێ بنەمایە و دوژمن لە چاو ڕابردوو لاوازتر بووەتەوە و دوژمن توانی خەساردان لە سیستەمی بەرگری کۆماری ئیسلامی نییە.
342/
Your Comment